"کەناڵی زووم بەردەوام دەبێت"
وێستگه‌نیوز –
كه‌ناڵی ئاسمانی زووم كه دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لاله‌زار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و په‌خشی راگیرا، به‌رده‌وامبوونی له كاركردن راگه‌یاند.
په‌یجی زووم نیوز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه 145 هه‌زار فۆڵۆوه‌رزی هه‌یه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه كه "کەناڵی زووم بەردەوام دەبێت".
زووم نیوز هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردنی داهاتووی كه‌ناڵه‌كه و چۆنێتی به‌رده‌وامبوونی و واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
له رۆژی 22ی ئاب و دوای شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆفیسی كه‌ناڵی زووم له‌شاری سلێمانی گیرا و به‌شێكی زۆری كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی باركران.
دوای 16 رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و داخستنی ئۆفیسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه، به‌رپرسانی كه‌ناڵی زووم، كه‌لوپه‌له‌كانیان وه‌رگرته‌وه.
له‌و دیمه‌نانه‌شی تایبه‌ت ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتوون، ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی ئۆفیسه‌كه تێكدراون و شكاون و به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه براون، نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
PM:11:26:26/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت