ئاکەپە: کشانەوەی پەکەکە لە تورکیادا دەستکەوتێکی گرنگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی
وێستگەنیوز_
پارتی داد و گەشەپێدان پێشوازی لە بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد بۆ کشانەوەی چەکدارەکانی لە تورکیاوە و ئاماژەی داوە، ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیە و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ڕایگەیاند: "بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ کشانەوە لە تورکیا و ڕاگەیاندنی هەنگاوی نوێ بەرەو پرۆسەی چەکدانان، دوو ئەنجامی گرنگن کە لە ڕێگەی پرۆسەی ئاشتیدا بەدەست هاتوون."
ئەمەش لە کاتێکدایە، ، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بناری چیای قەندیل و بە بەشداریی 25 چەکدار، پرۆسەی کشانەوەکە بەڕێوەچوو.
سەبری ئۆک، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا هەنگاوێکی نوێی کردەیی پارتەکەی لەبارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕاگەیاند.
هەروەها دەڤریم پالو, فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، ئەو کشانەوەیە بۆ پاراستنی پرۆسەی ئاشتییە و داواش لە تورکیا دەکات عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەکە ئازاد بکەن.
PM:06:38:26/10/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت