ئاسۆ مامەند بۆ مەسرور بارزانی: دەڵێن بە خوێن کەرکوک ئازاد دەکەین، مەگەر بێنە سەر پارێزگاری کەرکوک کە کوردە
وێستگەنیوز-
ئاسۆ مامەند، ئهندامی مهكتهبی سیاسی و سهرپهرشتیاری ڕێكخستنهكانی كهركوك و سهڵاحهدینی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لەرێگەی میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە وەڵامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، "کەرکوک ئازادە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاسۆ مامەند بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاند، "نازانم گەڕانەوە بۆ کەرکوک چۆن چۆنییە، ئێستا کەرکوک ئازادە و پارێزگارەکەی کوردە".
ئاماژەی بەوەکرد، "کە دەڵێن بە خوێن کەرکوک ئازاد دەکەین، مەگەر بێنە سەر پارێزگاری کەرکوک، چونکە ئێستا لە کەرکوک داگیرکاری نەماوە".
ئاسۆ مامەند دەڵێت، "دەبوو پارتی لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کەرکوکی جێنەهێشتایە، یەکێتی خۆراگربوو، بەڵێنی دا پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنێ کردی، ئێستا کەرکوک ئازادە، نازانم لەکوێ ئازادی دەکەن".
دەشڵێت، "پارتی لە کەرکوک هەندێک بارەگایان کردەوە لەسەر دەستی ئەم پارێزگارەی ئێستا کە کوردە".
دوێنێ شەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حزبەکەی لە کەرکوک رایگەیاند، "ئامادەین خوێن و رۆحمان لەسەر کەرکوک دابنێین و بیگەڕێنینەوە سەر کوردستان".
PM:01:13:26/10/2025
ئهم بابهته 1220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت