رۆژنامەیەکی تورکی: پەکەکە کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە تورکیا رادەگەیەنێت
وێستگه‌نیوز –
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له چوارچێوه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12یه‌مینی په‌كه‌كه هەنگاوێکی دیکە بنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2025، رۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا بڵاویکردەوە، پەکەکە هەنگاوێکی نوێ دەنێت هاوتەریب لەگەڵ ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی دوازدەهەمدا دراون کە لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆی هەڵوەشاندەوە، بڕیارە پەکەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە قەندیل کشانەوەی تەواوەتی خۆی لە تورکیا رابگەیەنێت.
گه‌ریلاكانی پەکەکە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لە قەندیل راگەیەندراوێک بۆ رای گشتیی بڵاودەکەنەوە، هەروەها گروپێکی 30 کەسی لە تورکیاوە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
رۆژی 27ی شوباتی 2025، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، بانگه‌وازێكی مێژوویی به ناونیشانی 'بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی' كرد، پاشان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازییه‌دا، په‌كه‌كه له 5 بۆ 7ـی ئایار، كۆنگره‌ی 12ـیهمینی خۆی ئه‌نجام دا و چه‌ندین بڕیاری بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی پراكتیزه كرد.
له 11ـی ته‌موزی 2025، گرووپێكی 30 كه‌سی گه‌ریلا به پێشه‌نگایه‌تی به‌سێ هۆزات، وه‌ك نیشاندانی نیازپاكییه‌ك بۆ پرۆسه‌ی ئاشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی له مهراسێمێكی سیمبولیكدا له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه‌ی سنووری سلێمانی، چه‌كه‌كانیان سووتاند.
AM:09:02:26/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت