عێراق: 40 كۆچبەرمان لە لیبیاوە بۆ هەولێر گەڕاندەوە


وێستگەنیوز-

ئەحمەد ئەلسەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە تەرابلوس، گەڕانەوەی 40 کۆچبەری عێراقی لە لیبیا بۆ هەولێر راگەیاند.


ئەحمەد ئەلسەحاف، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆکەیەك کە 40 کۆچبەری عێراقی هەڵگرتبوو بەرەو ئەستەنبوڵ و لەوێشەوە بەرەو هەولێر بەڕێكەوت و ئامادەکاریش دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی 35 کۆچبەری دیکە.

ئاماژەشی كرد، بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواردن و دەرمان و چاودێری و تکتی گەشتمان بۆ ئەو كۆچبەرانە دابین کرد.

ئاشكراشی كرد، لەکاتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکە لە 23ی کانونی دووەمی 2023، هەوڵمانداوە و 122 کۆچبەرمان گەڕاندووەتەوە و بەردەوامیش دەبین لە پەیامی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کە رۆڵەكانمان دەخەنە داوەوە.


PM:06:56:25/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو