بافڵ تاڵه‌بانی: ناچینه ناو حكومه‌تێك تا نه‌زانین هه‌موو شارێك به یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز -
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی له شاری كۆیه رایگه‌یاند كه:
*سڵاو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڵكو بێته‌بیری كه كۆیه به‌شێكه له پارێزگاكه‌ی.
*ناچینه ناو حكومه‌تێك تا نه‌زانین هه‌موو شارێك به یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كرێت و وه‌ك یه‌ك خزمه‌ت ده‌كرێت.
*كۆیه شارێكی سه‌وزه و زۆر به‌هێزین.
*به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو هاوڵاتیان بكه‌ین و بۆ هه‌موو كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ین.
*هه‌رێم ئێمه دروستمان كرد و ئێمه ده‌یپارێزین و له به‌غدا شه‌ڕی بۆ ده‌كه‌ین.
*له به‌غداوه هاتن پێیانوتین راسته‌وخۆ مووچه‌ی سلێمانی ده‌ده‌ین، ئێمه ره‌تمان كرده‌وه.
*دهۆكیش سه‌وزه، بادینان سه‌وزه و هه‌ولێر سه‌وزه.
*ئێمه ده‌توانین له به‌غدا جیاوازی بكه‌ین و هاوڕێمان هه‌یه له به‌غدا به‌قسه‌مان ده‌كه‌ن.
*له به‌غدا شه‌ڕی مووچه، ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ین.
*ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌زۆر نه‌كه‌ین به دوژمنی خۆمان، له‌و پاره زۆره‌ی كه هه‌یه به‌شی سلێمانی و كۆیه دێت.
*له‌مڕۆ به‌دواوه دووقات خزمه‌تی كریستیانه‌كان ده‌كه‌ین.
*هه‌ڵبژاردنه و ده‌توانن سێ شت بكه‌ن، یه‌كه‌م هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له ماڵه‌وه دانیشتن و ده‌نگه‌كه‌تان بسووتێنن. دووه‌م ده‌توانن ده‌نگ به لایه‌نێك بده‌ن كه هیچ ناكات و هه‌ر قسه ده‌كات و وه‌ڵامی بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه و نایكه‌م، ئه‌وه‌ش سووتاندنی ده‌نگی خۆتانه.
* باشتر ئه‌وه‌یه ده‌نگ بده‌ن به یه‌كڕیزی كورد، خزمه‌ت و هێز، ئه‌وه‌ی له به‌غدا ئیشی پێده‌كرێت و هه‌مووتان به یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كات ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو دنیا باشتره له لایه‌نه‌كانی تر.
PM:02:45:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت