مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركوك- گه‌رمیانی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی گرژییه‌كانی پردێ بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رباره‌ی گرژییه‌كانی شارۆچكه‌ی پردێ رایگه‌یاند كه پێویسته دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و كێشه‌كه به یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناحیه‌ی پردێ بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "له ساته‌وه‌ختی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێ شه‌وی ناحیه‌ی پردێ، هه‌ر زوو په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، گیانی هاووڵاتیان بپارێزن".
مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی ده‌ڵێت: "له ساتی ڕووداوه‌كه ئاگاداری هه‌ڤاڵانمان كرده‌وه دان به خۆیاندا بگرن و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندیان نه‌بێت و هه‌رچی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د سه‌معان) سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و كێشه‌كه به یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت".
هاوكات داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات "رێكاری یاسایی بۆ رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرژییانه بگرنه‌به‌ر و هاووڵاتیانی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م كرده‌وانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت و هه‌ڵبژاردن له كات و ساتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له كۆتایی ڕاگهیهندراوهكهدا مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی داواده‌كات "روحی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بپارێزن و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئارامی به‌ڕێوه بچێت دوور له زمانی زبر و توندوتیژیی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ له پردێ به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گرژی و ئاڵۆزی دروست بووه و چه‌ند شایتحاڵێك ڕایانگه‌یاند كه لایه‌نگرانی به‌ره‌ی توركمان چوونه‌ته نێو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان له پردێ و ئاڵای به‌ره‌ی توركمانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و سووكایه‌تییان به دانیشتووانه كورده‌كان كردووه و به هۆیه‌وه گرژی له نێوانیان دروست بووه.
AM:11:58:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت