فوڕات نیوز: سبه‌ینێ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هه‌نگاوێكی دیكه‌ی مێژوویی ده‌نێن
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـیه‌مینی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، سبه‌ینێ 26ـی تشرینی یه‌كه‌م گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان هه‌نگاوێكی دیكه‌ی مێژوویی ده‌نێن.
فوڕات نیوز رایگه‌یاندووه كه بڕیار وایه سبه‌ینێ گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا هه‌نگاوێكی دیكه‌ی مێژوویی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی بنێن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌و باره‌یه‌وه گه‌ریلاكان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاندراوێك بۆ ڕای گشتیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی 27ی شوباتی 2025، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، بانگه‌وازێكی مێژوویی به ناونیشانی 'بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی' كرد، پاشان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازییه‌دا، په‌كه‌كه له 5 بۆ 7ـی ئایار، كۆنگره‌ی 12ـیه‌مینی خۆی ئه‌نجام دا و چه‌ندین بڕیاری بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی پراكتیزه كرد.
له 11ـی ته‌مموزیشدا، گرووپێكی 30 كه‌سی گه‌ریلا به پێشه‌نگایه‌تی به‌سێ هۆزات، وه‌ك نیشاندانی نیازپاكییه‌ك بۆ پرۆسه‌ی ئاشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی له مه‌راسێمێكی سیمبولیكدا له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه‌ی سنووری سلێمانی، چه‌كه‌كانیان سووتاند.
AM:11:07:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت