د.رێبوار کەریم: رەوتی هەڵوێست ئەو پارەیەی داینابوو بۆ بانگەشە دەیبەخشێت بە یانەی نەورۆز
وێستگەنیوز-
رەوتی هەڵوێست بڕیاریدا ت ئەو پارەیەی داینابوو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بیبەخشێت بە یانەی نەورۆز.
ئەمشەو هەینی 24ی تشرینی یەکەمی 2025، د.رێبوار کەریم، کاندیدی رەوتی هەڵوێست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: رەوتی هەڵوێست بڕیاریدا بوو کە لە 1ی تشرینی دووەمی 2025، کەرنەڤاڵی جەماوەری کاندیدەکانی ئەنجام بدات، بەڵام لەپێناو هاندانی وەرزش بەگشتی و یانەی نەورۆز بە تایبەتی، بڕیارماندا ئەو بڕەپارەیەی تەرخانمان کردبوو بۆ ئەنجامدانی کەرنەڤاڵەکە، پێشکەشی یانەی نەورۆزی بکەین، بەو هیوایەی هاندانێکی باش بێت بۆ ئەو یانە خۆشەویستە".
ئاماژەی بەوەکرد، "سوپاسی سەرجەم کاندیدان و لایەنگرانیشمان دەکەین کە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە پێشنیارەکەیان قبووڵ کرد".
هەروەها عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە ڤیدیۆیەکدا بڕیارەکەی راگەیاند و داوایکرد، هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت دەخەنە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییەوە بەدەر لە سیاسەت و هەموو شتێک داخستنی یانەی نەورۆز بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆی ئێوە، تەنها یەک لە سەدی ئەو پارەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن تەرخانتان کردووە بیبەخشن بەم یانەیە لە قەیرانەکانی رزگاری دەبێت.
سەرۆکی رەوتی هەڵوێست هیوای سەرکەوتن بۆ یانەی نەورۆز دەخوازێت لە خولی تۆپی پێ ئەمساڵدا.
PM:10:59:24/10/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت