بافڵ تاڵه‌بانی: تۆزێ تەبیعەتیشم چەمچەماڵییە
وێستگه‌نیوز -
*چه‌مچه‌ماڵ سه‌ری به‌رزی یه‌كێتی نیشتمانییه و هه‌موو جارێك له‌ناو دڵی یه‌كێتیدا بووه.
*یه‌كێتی ده‌بێت باشتر دیفاع له چه‌مچه‌ماڵ بكات.
*سودانی به‌ڵێنی به من دا كه چه‌مچه‌ماڵ وه‌كو پێویست رێزی لێبگیرێت، من وتم ده‌بێت هه‌موو داهاتی عێراق بدرێت به چه‌مچه‌ماڵ.
* چه‌مچه‌ماڵ پڕه له غاز و هه‌موو كاره‌بای كوردستان له چه‌مچه‌ماڵه‌وه دێت، ده‌بیت وا بكه‌ین خه‌ڵكه‌كه‌ی قازانج له غازی چه‌مچه‌ماڵ بكات.
*یان بهلۆعهكهی ده‌كوژێنینه‌وه و یه‌ك مه‌قمه‌ق نانێرینه ده‌ره‌وه له چه‌مچه‌ماڵ.
*چی پرۆژه كراوه له چه‌مچه‌ماڵ حزب كردوویه‌تی.
* له‌به‌غدا چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ین به داڵاس و هه‌موو مافه‌كانی وه‌رده‌گرین.
*له چه‌مچه‌ماڵ تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه له سیاسه‌ته سه‌قه‌ته‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه.
*هه‌موو ئیش و پرۆژه‌یه‌ك به غازی چه‌مچه‌ماڵ و خوێنی ئێوه ده‌كرێت، به‌س نییه.
*تا نەزانین حكومەت پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ تەواو دەكات قەت حكومەتێكی تازە نابینن له كوردستان.
PM:10:44:23/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت