قوباد تاڵه‌بانی: ئێمه‌ش هەمان دروشمی پارتیمان دەوێت لە كوردستان
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌نگدانی خه‌ڵكی ناڕازی به‌لایه‌نه‌كانی دیكه، هۆكاربوو بۆ تێكچونی هاوسه‌نگی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی، ده‌شڵێت: "یارمه‌تیده‌ربوو بۆ سیاسه‌تی په‌رتكه و زاڵبه‌ی پارتی".
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: دروشمی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا، هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازانه. ئێمه‌ش هه‌مان شتمان له كوردستان ده‌وێت".
سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌م دروشمه له كوردستان جێبه‌جێ بكات، به چه‌ند رۆژ حكومه‌ت پێكدێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بازنه‌كانی ٥ی ئاشتی له كۆیه و 3ی ته‌قته‌ق و 6ی سێگردكان "جه‌ختم كرده‌وه كه یه‌كێتی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه له كوردستان حكومه‌ت ده‌بێت كارا و خزمه‌تگوزار و دادپه‌روه‌ر بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه پێك بێت".
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند كه "یه‌كێتی له به‌غداش كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌كان به تایبه‌تیش كێشه‌ی بودجه و مووچه به‌پێی ده‌ستوور ده‌كات".
PM:06:39:23/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت