ترەمپ بۆ نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ پشتگیریت لە هەوڵەکانم لەپێناو ئاشتی، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆت و خانەوادەکەت دەخوازم
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە و سوپاسی دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شه‌وى ڕابردوو سێشه‌ممه 2025/10/21 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
وەک ئاماژەی پێکراوە لە نامەکەدا ترەمپ سوپاسى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييهكان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامهكهيدا بۆ نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويهكى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ترەمپ هه‌ر له‌و ميانه‌دا موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييهكى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييهكان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان، نيشان ده‌دات.
وەک سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت، "تره‌مپ له كۆتاييى نامهكهيدا وێڕاى سڵاو و رێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت".
PM:05:55:22/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت