وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەهۆی هەڵبژاردنەوە پشووی راگەیاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە ماوەی هەفتەیەک پشووی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە لە رۆژی 06-11-2025 تاوەکو 11-11-2025 لە ناوەندەکانی خوێندن پشووە".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "لە رۆژی 12-11-2025 دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".
PM:04:53:22/10/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت