توركیا ماوەی مانەوەی هێزی سەربازی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا درێژكردەوە
وێستگهنیوز_
پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی رەنگە 'لەلایەن چەكدارەكانى عێراق و سووریا بكرێتە سەریان.'
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان دانیشتنێكی كردووە سەبارەت بە یاداشتنامەی سەرۆکایەتی، بۆ درێژکردنەوەی ماوەی جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ "راوەدوونانی تیرۆریستان لە هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا."
ئاماژەی بەوەشكردووە، پەرلەمانی توركیا رەزامەندی دەربڕيوه لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ناردنی هێزی سەربازی توركیا بۆ عێراق و سووریا بۆ سێ ساڵ تر، کە لە 30ی تشرینی یەكەمی 2025وە دەستپێدەكات.
یاداشتنامەی سەرۆکایەتییەکە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا واژۆی کردووە؛ دەڵێت، "هەڕەشەی تیرۆریستی بەردەوام لە ناوچەکانی نزیك سنوورە وشکانییەکانی باشووری تورکیا و نەبوونی سەقامگیری بەردەوام، تائێستاش مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دروست دەکات".
هاوکات، لە یاداشتەکەدا، پابەندبوونی تورکیا بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و یەکێتی نیشتمانی و سەقامگیری ئەو وڵاتە دووپاتکراوەتەوە.
AM:09:52:22/10/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت