كۆچبه‌رێكی كورد له لیبیا گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆچبه‌رێكی كورد كه خه‌ڵكی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینه، له وڵاتی لیبیا گیانی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه، خه‌ڵكی قه‌زای حاجیاوای سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینه و جه‌ڵده لێیداوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
باوكی گه‌نجه‌كه بۆ وێستگه‌نیوز وتی: "كونسوڵخانه‌ی لیبیا په‌یوه‌ندی پێوه كردین و پێیان وتین كوڕه‌كه‌تان جه‌ڵده لێیداوه و فریا نه‌كه‌وتووین بیگه‌یه‌نینه نه‌خۆشخانه و گیانی له‌ده‌ست داوه".
وتیشی: "كوڕه‌كه‌مان ناوی هۆگر ئاسۆیه، ماوه‌ی مانگێك و 28 شه‌وه له لیبیا بووه، پیشه‌ی كاسب بوو و ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو".
PM:08:00:21/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت