120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بە‌غدا نێردرا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بە‌غدا نێردراوە.


لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووەم "ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

لەدوای ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بە‌غدا چاوەڕاون دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.


AM:10:51:21/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت