نێچیرڤان بارزانی‌: پێشوازی له‌ دیاریكردنی نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق ده‌كه‌م


وێستگه‌نیوز- 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ دیاریكردنی مارك ساڤایا وه‌كو نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق ده‌كات، ده‌شڵێت: "ئه‌م بڕیاڕه‌ جه‌خت له‌ گرنگی ستراتیژی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌".

 
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پلاتفۆڕمی‌ (X) نووسیویه‌تی‌: "پێشوازی لە دانانی مارک ساڤایا لەلایەن سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ دەکەم وەک نێردەی تایبەت لە کۆماری عێراق".
 
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕیاڕه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ستراتیژی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ له‌ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانمان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا".
 
دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تروس سۆشیال) رایگه‌یاند كه‌ "به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم كه‌ مارك ساڤایا وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت له‌ كۆماری عێراق ده‌ست به‌كار ده‌بێت".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا نووسیویه‌تی‌: "تێگه‌یشتنی قووڵی مارك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئه‌مریكا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "مارك كاره‌كته‌رێكی‌ سه‌ره‌كی بوو له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌مدا له‌ میشیگان، ئه‌و و كه‌سانی دیكه‌ هاوكاربوون له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌ نێوان موسڵمانه‌ ئه‌مریكییه‌كان".


PM:11:56:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو