مه‌سعود بارزانی: له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم رێككه‌وتنی زۆر باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی كراوه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم رێككه‌وتنی زۆر باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی كراوه. ده‌شڵێت: "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه عێراق بخاته سه‌ر ڕێی راست".
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 له شاری هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران ، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانانی كوردستان كۆبووه‌وه و وتاریكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی و باسی له ره‌وشی ئێستا و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
بارزانی رایگه‌یاند كه "هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و گه‌ل ده‌بێ خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و به ئازادانه نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵبژێرێت".
دووپاتی كرده‌وه كه "به نسبه‌تی ئێمه، هه‌ڵبژاردن مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌بده‌ئییه و بڕوامان پێیه‌تی، له كاتی راپه‌ڕین له مانگی ئاداری ساڵی 1991 له كۆیه من ئه‌و كات داوام كرد كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆیه به نسبه‌ت ئێمه شتێكی مه‌بده‌ئییه".
بارزانی باسی له‌وه كرد كه "یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد له 1992 له كوردستان ئه‌نجام درا و بووه بناغه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن، له عێراقیش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا له ساڵی 2005 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد كرا دوای ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستوورێك بۆ ئه‌م وڵاته رێككه‌وتین".
سه‌رۆكی پارتی سه‌رباری خستنه‌ڕووی تێبینییه‌كانی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق دوای ساڵی 2010، ده‌ڵێت: "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین"، هیواشی خواست ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی عێراق بكه‌وێته سه‌ر رێی راست و كار به ده‌ستوور بكرێت".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم كه‌س منه‌تی به ئێمه نه‌كردووه و كه‌سیش ناتوانێت منه‌ت له‌سه‌ر ئێمه بكات، ئه‌مه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، به‌رهه‌می فرمێسكی دایكی شه‌هیدانه، به‌رهه‌می ره‌نجی ئه‌م میلله‌ته‌یه".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، بارزانی باسی له قۆناغی عێراقی نوێی دوای 2003 كرد و رایگه‌یاند "له دوای 2003 ئێمه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و نیه‌تێكی زۆرزۆر پاك چووینه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی تازه دروست بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا تا گه‌یشتینه 2005 و ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ئێستا هه‌یه. ئه‌و ده‌ستووره ئه‌وه نیه هه‌موو تموحی ئێمه‌ی تێدا بێت، به‌ڵام ده‌ستوورێكه به‌شی ئه‌وه شتی ئیجابی تێدایه كه ئێمه پێی رازی بین و پشتیوانیی لێبكه‌ین، ئێستاش ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ستوورێكی باشه".
دووپاتیشیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ كرابا، نه له شوێنه‌كانی تری عێراق و نه له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، زۆرێك له‌و كێشانه روویان نه‌ده‌دا. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان، هێشتا فه‌رهه‌نگی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی زاڵه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه له به‌غدا، كه‌متر له ده‌ستوور قبوڵ ناكه‌ین".
سه‌باره‌ت به بابه‌تی نه‌وت و رێككه‌وتنی ئێستای سێقۆڵی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و كۆمپانیاكانی نه‌وت، سه‌رۆكی پارتی هیوای خواست ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ربگرێت و ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ یاسای نه‌وت و گاز و ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت. مافی ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مانه‌تێكن خوێنیان بۆ دراوه و هه‌زاران رۆڵه‌ی ئازیز خوێنیان بۆ ڕشتووه".
بارزانی راشیگه‌یاند، "لای من و له لای هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و ئه‌وه‌ی كه‌مێك ویژدانیشی هه‌بێت، ئازاری نانبڕینی خه‌ڵكی كوردستان كه‌متر نه‌بووه له ئه‌نفال و كیمیاباران".
بۆ ئاماده‌بووان باسی له‌وه كرد كه "هه‌وڵ ده‌درێت نه‌هێشتنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نائومێدی له‌ناو میلله‌تی ئێمه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه ئێمه هه‌مانه و شانازی پێوه ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه‌ژیانه، خه‌ریكه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ش نه‌هێڵن، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پیلانه ببنه‌وه و نه‌هێڵن سه‌ربگرێت".
له وتاره‌كه‌یدا بارزانی باسی له پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان كرد له بواره‌كانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، ئاوه‌دانی، كاره‌با، رێگه‌وبان و دروستكردنی به‌نداو و پۆنده‌كان. باسیشی له گرنگی و بابه‌خی پاراستنی ژینگه و ژینگه‌پارێزی كرد و داوای كرد هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن له زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ژینگه‌پارێزی و پاراستنی سروشتی كوردستان . ئاماژه‌شی به گرنگیی دروستكردنی به‌نداوه‌كان كرد و رایگه‌یاند "دروستكردنی ئه‌مانه كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه له پاراستنی ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو له داهاتوودا و ده‌بێ كارێك بكه‌ین خه‌ڵكی كوردستان تووشی كێشه‌ی بێ ئاوی نه‌بێت و ده‌بێ سیاسه‌تێكی راست و دروستی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو هه‌بێت" .
داواشی كرد كه "هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه به ئارامی و هێمنی و دوور له توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت و نابێ رێگه بدرێت هیچ شتێكی خراپ رووبدات، هه‌ر كه‌سێكیش ئازاده بانگه‌شه‌ی خۆی بكات و ده‌نگ به كێ ده‌دات. سیاسه‌تی پارتی و سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه بیر له‌وه بكاته‌وه ژێرخانێكی ته‌واو له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بنیات بنێت و ده‌بێ كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه له خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی ئایینده‌یه‌كی خۆش و گه‌ش و ته‌ندروست بۆ میلله‌ته‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
له‌باره‌ی ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، بارزانی رایگه‌یاند له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن داوامان له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد حكوومه‌تی بنكه فراوان دروست بكرێت، به‌ڵام هێندێكیان نه‌هاتن و هه‌ندێكیان گوتیان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه مایه‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتی. له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت رێككه‌وتنی زۆر باش كراوه و به‌رنامه‌یه‌كی زۆر رێكوپێكه، پێویسته ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رچاو بگیرێت و هه‌ر لایه‌نه به پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆی پۆست وه‌ربگیرێت و هیوای خواست كه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش رێككه‌وتن بكرێت و به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت".
PM:07:17:20/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت