کەشناسی: لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت
وێستگەنیوز_
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشوری هەرێم.
دەشڵێت: لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لەناوچە سنوریەکانی باکوور' پارێزگای دهۆک' دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنوری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، هەروەها نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە، هاوکات پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگریە کەشوهەوا بەردەوامی هەبێ بۆ رۆژی چوارشەممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 21 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی
AM:11:25:20/10/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت