لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکووک دوو کچ گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـی 2025، کاتژمێر 07:20 خولەکی بەیانیی لە شەقامی بازنەیی کەرکووک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە، هۆندای ئەکسێنتە و دوو ئافرەتی تێدا بووە، قوربانییەکان کوردن و خەڵکی گەڕەکی شۆراوی کەرکووکن؛ شۆفێرەکە ناوی نیان سەردارە و لەدایکبووی 2004ـە.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئۆتۆمبێلەکە "بەخێراییەکی زۆر هاتووە" و خۆی بە تەنکەرێکی شارەوانیدا کێشاوە کە لەو کاتەدا خەریکی ئاودانی نەمامەکانی سەر شەقام بووە. کەسێک کە شایەتحاڵی ڕووداوەکە بووە باسی لەوە کردووە، "ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆرەوە هاتووە، خۆی پێ نەگیراوەتەوە و خۆی بە تەنکەرەکەدا کێشاوە. کرێکاری ئاودانی نەمامەکان کە لەلای تەنکەرەکەوە بووە، خۆی رزگار کردووە و سەلامەتە."
AM:10:13:20/10/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت