نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: لەم هەفتەیەدا لە چەمچەماڵ دەست دەکرێت بە وەرگرتنی نمونەی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان
وێستگەنیوز_
نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق رایدەگەیەنێت: بریارە لەم هەفتەیەدا لە چەمچەماڵ دەست بکرێت بە وەرگرتنی نمونەی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان
نوسینگەی خانمی یەکەمی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی خانمی یەکەمی عێراق تایبەت بە ئەنفال کراوان و کەس و کاریان و پاش پێشکەش کردنی سکاڵاکانی تایبەت بە تۆمەتبار عەجاج احمد حەردان بە دادگا، بریارە لەم هەفتەیەدا دەست بکرێت بە وەرگرتنی نمونەی سامپڵی خوێن لە کەس و کاری ئەنفال کراوان لەشاری چەمچەماڵی خۆشەویست بە مەبەستی ناردنی بۆ تاقیگەکان و ناسینەوەی ڕووفاتی ئەنفال کراوانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان".
ئاماژە بەوەشکراوە، "بۆ ئەو مەبەستە داواکارین لە کەسوکاری ئازیزی ئەنفالکراوان لەکات و شوێنی دیاریکراوی دواتردا ئامادەبن و هاوکاری تیمەکان بکەن."
AM:09:09:20/10/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت