شارەزایەكی نەوت: هەرێمی كوردستان نزیكەی 20 ملیار بەرمیل نەوتی ژێر زەوی بەكارنەهاتووی هەیە


وێستگه‌نیوز_

شارەزایەك لە بواری نەوت رایگەیاند، بڕێكی زۆری نەوتی بەكارنەهاتوو لە ژێر زەوییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە، سەرەڕای ئەوەی توانای زیاد كردنی بەرهەم هێنانی غازیشی هەیە.

د. عامر جاسم سەلمان خەفاجی، شارەزای تەكنەلۆجیای نەوت لە زانكۆی بابل بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ھەرێمی کوردستان یەدەگی دەرنەهێنراوی نەوتی ژێر زەوی لە نێوان 10 بۆ 20  ملیار بەرمیلە و کێڵگەکانی کوردستان توانایاندا هەیە لە نێوان 20 بۆ 30 ترلیۆن پێی سێجا غازی زیاتر بەرهەم بهێنن.

ئاماژەی بەوەشداوە، توێژینەوە جیۆلۆجییە نوێیەكان دەریانخستووە، كە توانا بەكارنەهاتووەكانی عێراق لە كەرتی نەوت دەگاتە نزیكەی 445 ملیار بەرمیل نەوتی خاو.

بە وتەی ئەو شارەزایەی بواری نەوت، یەدەگه نەوتییەكانی دەرنەهێنراوی بیابانی رۆژئاوا لە هەردوو پارێزگای ئەنبار و نەینەوا لە نێوان 50 بۆ 100 ملیار بەرمیلە، كێڵگەكانی باشوور و ناوەڕاست توانای بەرهەمهێنانی 50 بۆ 70 ملیار بەرمیل نەوتی زیادەیان هەیە، هەرێمی كوردستانیش یەدەگی ژێر زەوی دەرنەهێنراوی دەگاتە 10 بۆ 20 ملیار بەرمیل.

بە وتەی ئەم شارەزایە، ئەگەر ئەم ژمارانە لە دوای پڕۆسەی گەڕان و هەڵسەنگاندن بسەلمێنرێت، كۆی گشتی یەدەگی عێراق لە 145 ملیار بەرمیلەوە بەرزدەكاتەوە بۆ نێوان 190 و 445 ملیار بەرمیل، ئەمەش پێگەی عێراق پتەو دەكات وەك یەكێك لە گرنگترین سەرچاوەكانی وزە لە جیهاندا.

سەبارەت بە غازی سروشتیش دەڵێت، یەدەگی بەكارنەهاتووی غازی عێراق دەگاتە نێوان 127 بۆ 227 تریلیۆن پێ‌ سێجا، كە لەئێستادا خاوەنی 131 تریلیۆن پێ‌ سێجایە و بیابانەكانی رۆژئاوا 50 بۆ 100 تریلیۆن پێ‌ سێجاى غازى سروشتى لەخۆدەگرێت، ناوچەكانی باشووریش 30 بۆ 50 پێ‌ سێجایە تێدایە، هەرێمی كوردستانیش خاوەنی 20 بۆ 30 تریلیۆن پێ‌ سێجایە لە غازی سروشتی بەكارنەهاتوو.


AM:09:01:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو