ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: ئیداره‌ی هه‌رێم ئاوا ناكرێت، خیلافت هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئیداره‌ت دووله‌ت كردبێت
وێستگه‌نیوز –
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/10/2025، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی شورا‌و كاندیدانی لیستی 278، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی كرد‌و له‌چه‌ند دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ڕێكخستنه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌و سنووره، ڕایگه‌یاند كه "ده‌سه‌ڵاتی كوردی وای لێهاتووه ئه‌ڵێی هیچ ته‌جروبه‌و خیبره‌ی ڕابردووی نییه، چه‌ندجار ئاشبه‌تاڵ و شكسته‌كانی بیرچۆته‌وه، جێی داخه ئه‌وه‌ش به‌ڵاو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی تره".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌ڵێت: "ئه‌وان مه‌شغوڵی خۆیانن و گه‌نده‌ڵی زۆریان هه‌یه وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆخۆیانی جێدێڵین".
ده‌شڵێت: "به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكی دڵسۆز‌و ده‌ستپاكمان بووه كه خه‌می مافه‌كانی میلـلهتهكهیان بووه له به‌غدا، چونكه ڕوونه هه‌ر له مووچه و هه‌موو بڕیاره ئابووری و گرنگه‌كان له به‌غداده‌وه دێت، ئه‌مه گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌رده‌خات و ئه‌مه‌یه وایی كردووه كه ئێمه‌ش بۆ سه‌رخستنی لیسی 278 جدی تر بین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌وان ئیمكانیات و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، ئێمه به له‌نزیكی له میلـله‌ت و ڕوونی و به‌رچاووڕوونی له‌به‌رنامه‌كانماندا و ڕاستگۆبوونمان له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌نازین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "نه پاره‌مان هه‌یه بیده‌ین به كه‌س، نه ده‌توانین ده‌نگی كه‌س بكڕین، نا جائیزه باوه‌ڕی خه‌ڵكی بگۆڕین به‌زۆر یا به پاره یا به ترساندن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئیداره‌ی هه‌رێمیش ئاوا ناكرێت خیلافت هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غداد، خۆیشت ناوماڵی خۆتت ڕێك نه‌خستبێت و توانای مووچهدانت نه‌بێت و موزایه‌ده له‌به‌رده‌م هێزه سیاسیه‌كاندا هه‌بێت و ئیداره‌ت دووله‌ت كردبێت".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه "ده‌وڵه‌تداری ئاوا ناڕوات به‌ڕێوه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین وه‌ك یه‌كگرتوو به‌لیستی ژماره 278 و چه‌ند كاندیدێكی به‌تواناو شاره‌زاو دڵسۆز‌و ڕاستگۆ‌و بوێر به‌شداری جدیمان هه‌بێت له‌به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵك نین و نوێنه‌ری حزبین، كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبی خۆیان نه‌ك به‌ژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان".
PM:07:59:19/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت