وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز_
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، تیمێکی تایبەت پێکهێنراوە و لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجانەی لە لیبیا گیریانخواردووە، دەگەڕێندرێنەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی بە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەدات و دەڵێت، "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، لە سەرەتای بارودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، راسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی رزگارکردنیان لە لیبیا و گەیاندنەوەیان بە سەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان".
ئاماژە بەوەشکراوە کە،"دڵنیاتان دەکەینەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا پشتیوان بە خوا، رێکارە پێویستەکان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان".
زانیارییە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە، ئەوانەی لە لیبیا گیریانخواردووە 41 هاوڵاتین و زیاتر لە دوو مانگە لەو وڵاتەن.
PM:02:46:19/10/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت