سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: 120 ملیار دینارەکە ئامادەیە بۆ ناردن
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ئامادەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیایی یەکێتی راگەیاندووە، "بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێم ئامادەکراوە بۆ ناردن بۆ بەغدا".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین، هەر کاتێک ئەوان ئاماژەیان دا راستەوخۆ پارەکە دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".
AM:10:30:19/10/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت