بافڵ تاڵه‌بانی: تاكه مونافسی ئێمه یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی یه‌كێتی له سلێمانی رایگه‌یاند كه:
*ژماره‌یه‌ك هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق گرنگه دوو دوو دوو.
*ئێمه نه‌یار و دوژمنمان نییه، به‌ڵام ركابه‌رێكی زۆر به‌هێزمان هه‌یه، حزبێكه كه شۆڕش ئه‌و كردی، حزبێكه سه‌دامی روخاند و كوردی ئازاد كرد و كوردی به دونیا ناساند و توانی برینه‌كانی كورد و خوشك و براعهرهبهكانمان ساڕ‌ێژ بكات و قاعیده‌ی رووخاند.
*حزبێكه كه‌ركوكی دووجار رزگار كرد ئه‌و حزبه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.ركابه‌ری ترمان نییه هه‌ر خۆمانین.
*ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌ین له سلێمانییه‌وه تا به‌غدا و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین ئایندهی هه‌موو عێراق ده‌گۆڕێت.
*یه‌ك ئامانجمان هه‌یه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقه بێ جیاوازی. حكومه‌ت ده‌بێت خزمه‌تی ئێوه بكات.
*كه‌ركوك به‌راورد بكه‌ن به چوار ساڵ پێش ئێستا، ئه‌منیه‌تی ئێوه، كه‌ركوك و به‌سره ده‌پارێزین بۆیه خۆشه‌ویستین و ده‌نگمان له به‌غدا ده‌خوات.
*بهسیتترین شت مووچه‌مان پێویسته، هه‌لی كار نییه، كاره‌با و خزمه‌ت وه‌ك پێویست نییه، به‌رنامه‌ی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌یه.
*قەت حكومەتێك دانامەزرێ لەم كوردستانە تا ئێمە دڵنیا نەبین ئەو حكومەتەیە كە خەڵەتەكانی رابردوو دووبارە ناكاتەوە. و پێویستمان به گۆڕانكاری راسته‌قینه‌یه.
*چوار ساڵ پێش ئێستا قسەیەكم كرد هەندێك كەس لێی تێنەگەیشتن، وتم لەسەر مەیتی مردووی من غازی كوردستان وەكو نەوت ئەوها پرۆگرامەكەی كاول ئەبێت، و جێبەجێمان كرد.
* ئەمڕۆ لەژێر موراقەبەی چەند لایەنێك ئاخری دۆسیه‌ی نەوتیشمان رزگاركرد، ئێستا بە بۆرییەكە ئەڕوات و عێراق ئاگای لێیەتی، ئێمە ئاگامان لێیەتی، ئەجنەبییەكان ئاگایان لێیەتی. بەسە گیرفانتان زۆر پڕ بوو.
*70 له‌سه‌دی عێراق له هه‌ڵبژاردن ده‌نگ ناده‌ن، داوایان لێده‌كه‌م متمانه‌یان هه‌بێت به ئێمه و هه‌وڵێك بده‌ن ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن.
*عێراقێكمان ده‌وێت كه به‌هێزه و یه‌كڕیزه، عێراق هی هه‌مووانه.
*پرۆژه‌مان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، نه‌ك لێره له عێراق، پرۆژه‌مان هه‌یه بۆ خزمه‌تگوزاری ساده.
*كێ ده‌وێرێ ئه‌وه بكات كه یه‌كێتی كردوویه‌تی؟ كه‌س ناوێرێت. كێ رۆژانه شه‌ڕ ده‌كات بۆ خه‌ڵك؟ شه‌ڕ ده‌كات بۆ براكانمان و خوشكه‌كانمان له سوریا؟ كێ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی داده‌خرێت له‌سه‌ر كوردایه‌تی.
*ئێمه له هه‌ڕه‌شه‌كان و به‌رنامه ترۆسنۆكانه ناشیرینهكانتان و خه‌بات ناترسین، یه‌كێتی نیشتمانی ده‌وێرێت، ئێمه براوه ده‌بین.
*داوا له كاندیده‌كان ده‌كه‌م خزمه‌تی كوردستان و عێراق و خه‌ڵك بكه‌ن. پێویسته خزمه‌تی گه‌نجان بكه‌ن.
*بچن بۆ به‌غدا و ئه‌ملاولا بكه‌ن لێتان قبوڵ ناكه‌م.
*هیچ مونافیسێكمان نییه، خۆمان نه‌بین، كه‌س ناتوانێت عه‌زیه‌تی ئێمه بدات خۆمان نه‌بین.
*جاره‌كه‌ی تر سه‌دا 93 ده‌نگمان زیادیكرد، رازی نیم و زیاترمان ده‌وێت.
*بڕۆن سندوقه‌كانی ده‌نگدان له كوردستان و عێراق سه‌وز بكه‌ن.
*میكرۆفۆنه‌كه ناشكێنم چونكه ئیشم پێیه‌تی.
PM:03:04:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت