ئۆجەلان: ئاشتیی راستەقینە ئەوەیە کورد لەنێو یاسادا جێی خۆی بگرێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی، 17 ـی تشرینی یەکەمی 2025، نوسینگەی یاسایی سەدە کە بەرگری لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکەن رایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزەرەکانیدا وتویەتی، "ئاشتیی راستەقینە ئەوەیە کورد لەنێو یاسادا جێی خۆی بگرێتەوە و پرەنسیپی هیوا هەنگاوێکە دەبێت دەوڵەت بینێت."
نووسینگەکە لەبارەی دیداری پارێزەران لە رۆژی 13ـی تشرینی یەکەمی 2025 لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و زیندانییەکانی دیکەی گرتووخانەی ئیمراڵی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆجەلان بە پارێزەرەکانی راگەیاندووە، دەبێت کورد بە گشتی لەنێو یاسادا جێی خۆی بگرێتەوە و ئاشتیی راستەقینە هەر ئەوەیە، تاوەکو ئەمڕۆ یاسای کورد پشتگوێ خراوە، بەڵام دەبێت ئەمڕۆ یاسایەکی یەکخستنی دیموکراسی دابنرێت.
باس لەوە کراوە کە لە دیدارەکەدا، دۆخی یاسایی ئۆجەلان لە چوارچێوەی بڕیاری "مافی هیوا"ی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی گفتوگۆ بووە.
مافى هیوا چی یە؟
مافی هیوا پێدانی دەرفەتی ئازادبوونە بەو کەسانەی بە زیندانیکردنی هەمیشەیی سزادراون، بۆ ئەوەی بە درێژایی ژیانیان لە زینداندا نەمێننەوە.
دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا مافی هیوای دەرکردووە. دادگاکە هێشتنەوەی کەسێک لە زیندان بە درێژایی ژیان و بەبێ پێدانی ئومێدی ئازادبوون، بە پێشێلکردنی ماددەی سێیەمی ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناودەبات، کە تورکیا واژۆی کردووە.
PM:04:56:17/10/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت