یانه‌ی خیتافی دێته هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز –
داره‌وان حاجی حامید نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی خیتافی ئیسپانی ده‌هێننه هه‌رێمی كوردستان.
داره‌وان حاجی حامید نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا له‌گه‌ڵ (ئه‌نتۆنی سانكوانێل) به‌ڕێوبه‌ری گشتی یانه‌ی وه‌رزشی خیتافی كۆبووه‌وه و له دیدارێكدا باس له خواستی گه‌شه‌كردنی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌م ڕوه‌وه تیشك خراوه‌ته سه‌ر پێداویستیه‌كانی كه‌رتی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێویستیانه‌ی كه گرنگه بۆ پێشخستنی كه‌رتی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا له‌گه‌ڵ (ئه‌نتۆنی سانكوانێل)، هێنانی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی خیتافی ئیسپانیه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "نوێنهرایهتیهكهمان هه‌نگاوێكی گرنگی تری نا له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان و بهنێودهوڵهتیكردن و ناساندنی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئیسپانیا، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی جیهانی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوسراو به (World Football Summit)".
داره‌وان حاجی حامید راشیگه‌یاند كه "جگه له هێنانی فێرگه‌ی ئیسپانی، گه‌شبینین به‌چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك هه‌ر له بوونی ناوی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر درێسی چه‌ند یانهێكی ئیسپانیا تا ده‌گاته راكێشانی كۆمپانیا وه‌رزشیه‌كان و یانه وه‌رزشیه‌كانی ئیسپانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان".
PM:01:30:17/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت