پارتی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی باڵا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی به‌كارده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز-
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردندا پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌زگای دژه‌تیرۆر كه یه‌كێكه له ده‌زگا ئه‌منییه باڵاكانی ئه‌م وڵاته به‌كارده‌هێنێت بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی وێستگه‌نیوز، له‌دوێنێوه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕێی په‌یجی فه‌ڕمی "دژه تیرۆری كوردستان Kurdistan CT" كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه و بودجه و خه‌رجی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت، 12 جار پۆستی دژی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كردووه.
په‌یجی فه‌ڕمی "دژه تیرۆری كوردستان Kurdistan CT" له كاته‌كانی زووی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه و به دیاریكراوی له كاتژمێر 07:07 خوله‌كی به‌یانی به بڵاوكرده‌وه‌ی ئه‌م نووسینه "ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ره، ڕۆژێكی ره‌شه له مێژووی گه‌لی كورددا، ئه‌و ڕۆژه‌یه كه خیانه‌تكاران ویستیان ئاڵای پیرۆزی كوردستان بخه‌ن، به‌ڵام ئاڵای كوردستان بۆ هه‌میشه به به‌رزی و شه‌كاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه" ده‌ستی به هێرش كرد.
دواتر به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و وته‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك به‌رده‌وام بوو له هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، ته‌نانه‌ت پارتی گه‌یاندیه ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبكاته‌وه كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ریگرتووه و تیایدا كه‌سێك جوێن به خودی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌دات و چه‌ندین تۆمه‌تی ئاراسته ده‌كات.
ئه‌م به‌كارهێنانه‌ی په‌یجی فه‌ڕمی "دژه تیرۆری كوردستان" له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی تا كاتژمێر 08:06 خوله‌كی شه‌و به‌رده‌وام بوو له‌و كاته‌دا هێرشه‌كانی راگرت و كۆتایی پێهێنا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی واده‌كات ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم كه بودجه و چه‌ك و خه‌رجییان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ خه‌رج ده‌كرێت، له شه‌ڕی راگه‌یاندنی حزبه‌كانه‌وه بگلێن و له ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆیان كه پاراستنی وڵات و دۆخی ئه‌منییه، دووربكه‌ونه‌وه. هه‌روه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش توندتر ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان.
PM:12:47:17/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت