سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: حوكمڕانانی هه‌رێم به‌هه‌ژاری ده‌ستیان پێكرد، ئێستا بوونه‌ته ملیاردێر
وێستگه‌نیوز –
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند كه حوكمڕانانی هه‌رێم به‌هه‌ژاری و فه‌قیری ده‌ستیان پێكرد، ئێستا خۆیان و نه‌وه‌كانیان بوونه‌ته ملیاردێر.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 15/10/2015 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌یدا له شاری هه‌ڵه‌بجه تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*جێگه‌ی نیگه‌رانیه حوكمڕانانی هه‌رێم به‌هه‌ژاری و فه‌قیری ده‌ستیان پێكرد، ئێستا خۆیان و نه‌وه‌كانیان بونه‌ته ملیاردێر.
* حوكمڕانانی هه‌رێم كرێكاری و جوتیاریان نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌دزینی سامانی گشتی و خواردنی مافی هاوڵاتیان به‌ده‌ستیان هێناوه.
*له‌م ڕۆژانه‌دا شاهیدی گۆڕانكاری گه‌وره بووین له‌سه‌ر غه‌ززه، كۆبونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی جیهان له شه‌رم شێخ به‌رهه‌می خۆڕاگری و ماندووبون و قوربانیدانی خه‌ڵكی غه‌ززه بوو كه سه‌لماندی غه‌ززه به‌هێزو به‌تۆقاندن له‌ناوناچێت.
*له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی جه‌نگی غه‌ززه‌دا، دیموكراسی و ئازادیه‌كه‌ی كه ڕۆژئاوا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد چووه ژێر پرسیاری جدی و شه‌رمه‌زاربوون، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیرو نوخبه‌ی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر غه‌ززه جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه.
*له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنمانه‌وه خوشكان پێگه‌و ڕۆڵی كاریگه‌ریان له‌ناوه‌نده پیشه‌ییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان هه‌بووه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبخلیسكێن، مێژووی كاریان شاهیدی ووزه‌و توانایان بووه.
*شانازییه‌كی تری ئێمه ئه‌وه‌یه كه خوشكانمان به‌شداری چالاكانه‌یان له‌مه‌دره‌سه شه‌رعیه‌كان هه‌بوه‌و بڕوانامه‌یان له‌و بواره‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و هه‌نگاو له‌دوای هه‌نگاو، قۆناغ له‌دوای قۆناغ، ڕۆڵی خوشكان له‌ڕیزه‌كانی یه‌كگرتوو زیادی كردوه‌و به‌ره‌و پێش چووه.
*هه‌نگاوه هه‌وسه‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێم و په‌له‌نه‌كردن له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو، نه‌وه‌یه‌كی میانڕه‌و و ئیستقرار له‌فكری به‌رهه‌م هێناوه كه بونه‌ته ڕه‌مزو ماركه‌یه‌كی ئه‌خلاقی.
* شانازی به‌ئه‌ندامه‌كانمانه‌وه ده‌كه‌ین له‌ناو یه‌كگرتوو بن یاخود له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كگرتوو.
*موزایه‌ده‌مان نه‌كردوه‌و موزایه‌ده‌ش له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین.
*به‌شێوازی گونجاو و په‌روه‌رده‌یه‌كی میانڕه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئیصلاح.
*كاڵای ئێمه ڕه‌واجی هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌می ڕێژه‌ی نوێنه‌رانی ئێمه له په‌رله‌مان به‌ڵام بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یاسا نه‌شیاو نه‌خوازراوه‌كان به‌كلتوری كورده‌واری توانیومانه له‌كۆی 111 په‌رله‌مانتار واژۆی 81 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌ینه‌وه، كه‌واته كه‌می ڕێژه‌ی ئێمه كاریگه‌ری هه‌یه.
*نوێنه‌رانی ئێمه له به‌غداد داكۆكی سه‌رسه‌ختی مافی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان بوون، به‌رده‌وامیش ده‌بین.
*هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان پێویستیان به ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر و خزمه‌تی باشتره.
*پێویسته كاری له‌پێشینه‌ی نوێنه‌ره‌كانمان پاش هه‌ڵبژاردنیان خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بێت.
*له‌ئێستادا جیهادی یه‌كگرتووه‌كان كاری جدی و لێبڕاوانه‌یه بۆ سه‌رخستنی كاندیدانی لیستی 278ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
PM:05:27:15/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت