سۆمۆ: لە رۆژی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانمان ناردووەتە بازاڕەکانی جیهانەوە


وێستگه‌نیوز_

حەمدی شنگالی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ئەو بڕە نەوتەی ئاشكرا  كرد، كە لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی توركیا كراوە.

حەمدی شنگالی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆمپانیای سۆمۆ لەو رۆژەوەی دەستی بە هەناردەكردن كردووە تاكو ئێستا، نزیكەی دوو ملیۆن و نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستانی فڕۆشتووە.

ناوبراو پێشبینی ئەوەش دەکات، لە كۆتای ئەمساڵ رێكەوتنی سێ‌ قۆڵی بۆ نەوت لە نێوان بەغدا و هەولێر و ئەو كۆمپانیانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن تازە دەكرێتەوە.
دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و نیو، لە 27ی ئەیلولی 2025 پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانەوە و لە رێگەی فیشخابورەوە دەستیپێكردەوە، بە رێژەی 190 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.

لە 25ی ئازاری 2023، بە بڕیارێكی نێودەوڵەتی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرا و توركیای ناچار كرد بە وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەبێ‌ رەزامەندی حكومەتی ناوەندی بەغدا.


AM:08:56:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو