ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ: هونه‌ر ره‌شید ئاغا داوا ده‌كات به‌زوویی كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلابێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هونه‌ر ره‌شید ئاغا داوا ده‌كات به‌زوویی كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلابێته‌وه، چونكه تا ئێستا دادگایی نه‌كراوه.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌س و كاری تۆمه‌تبار هونه‌ر ڕه‌شید له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبو كه هاوڵاتی ناوبراو باری ته‌ندروستی باش نیه‌و تاوه‌كوئێستا دادگایی نه‌كراوه. راوێژكاری ده‌سته رامان مه‌جید سه‌ردانی ناوبراوی كرد له گرتوخانه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر و له‌نزیكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كرد‌و ده‌رباره‌ی كه‌یسه‌كه‌ی و باری ته‌ندروستی و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: "ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه داوا ده‌كات به‌زوویی كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلابێته‌وه، چونكه تاوه‌كوئێستا دادگایی نه‌كراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ش كه خێزانه‌كه‌ی وتبووی به‌چه‌قۆ لێی دراوه ناوبراو وتی حاڵه‌ته‌كه ئێستا نییه له‌ماوه‌كانی ڕابردوو بووه بریتی بووه له دروستبوونی كێشه له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی تر و دواتر ئه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام رووداوه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌كه‌سی تر و ئیداره‌ی گرتووخانه‌وه نه‌بووه".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه "هونه‌ر ره‌شید ئاغا ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه بارودۆخ و خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی باشه و ڕازیه له‌مامه‌ڵه‌ی ستافی ئیداری و چاودێرانی گرتوخانه‌كه. له‌كۆتاییدا دیسان دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌دوا داچون بۆ هه‌موو كه‌یسێك ده‌كات به‌بێ جیاوازی وه چاودێری ڕه‌وشی مافی مرۆڤ ده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان".
PM:10:46:14/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت