به‌فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی، گۆڕانكاری له پۆسته ئیداریه‌كان به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز –
به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری له ژماره‌یه‌ك له پۆسته ئیدارییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌كرێت و به‌رده‌وامیشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسراوانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 به فه‌رمانی ژماره 10934ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م گۆڕانكارییانه له پۆسته ئیدارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی راپه‌ڕین كرا:
1-سواره فه‌تاح سلێمان له پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی حاجیاوا به‌خشرا و ره‌مزی خالید خدر به‌وه‌كاله‌ت كرایه سه‌رۆكی شاره‌وانی حاجیاوا.
2-حه‌سه‌ن زرار كاك حه‌سه‌ن له پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی چوارقوڕنه به‌خشرا و ئاودێر محه‌مه‌د ره‌سوڵ به‌وه‌كاله‌ت له شوێنی دانرا.
3-مه‌ولود حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ركه‌پكان به‌خشرا و سیروان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به‌وه‌كاله‌ت له شوێنی دانرا.
4- رێزان خدر عه‌بدوڵا له پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ژاراوه به‌خشرا و ئیسماعیل عوسمان برایم به‌وه‌كاله‌ت كرایه سه‌رۆكی شاره‌وانی.
5-ئارام محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له‌پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ به‌خشرا و به‌ختیار ئه‌حمه‌د فرخه به‌وه‌كاله‌ت له شوێنی دانرا.
6- به‌ختیار ئه‌حمه‌د فرخه له پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵشۆ به‌خشرا و سه‌فا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حسێن به‌وه‌كاله‌ت كرایه سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵشۆ.
PM:07:54:14/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت