سامانه سروشتییه‌كان: هه‌رێم رووبه‌ڕووی قه‌یرانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی نه‌بووه‌ته‌وه و نابێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی نه‌بووه‌ته‌وه".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌ندێ كه‌ناڵ و په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا، پرسی راستگۆیی و پیشه‌یی بۆ بانگه‌شه‌ی راگه‌یاندن به‌كارده‌هێنن و ده‌یانه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری، بیروڕای گشتی به‌لاڕێدا ببه‌ن".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌دوا هه‌وڵیاندا، دیدارێكی كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به ( وه‌كاله‌ت) له كه‌ناڵی ئاڤا نیوز، به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی بده‌ن، بابه‌ته‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و له مانشێتی بابه‌ته‌كه‌دا باسیان له (قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان) كردووه".
سامانه سروشتییه‌كه‌كان ده‌ڵێت: "وه‌زیر ته‌نیا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پشكی هه‌رێم بۆ ناوخۆ كه‌مه و وه‌زاره‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین و سوته‌مه‌نیی زیاتر دابین بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی نه‌كردووه، كه‌چی ئه‌وان باسیان له قه‌یرانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی كردووه".
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه كه "له كاتێكدا به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی نه‌بووه‌ته‌وه و نابێته‌وه".
PM:08:21:13/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت