پۆلیسی هەڵەبجە: دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران


وێستگەنیوز_

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت: دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران و 12 ماتۆڕسکیلیان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتیەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناوشاری هەڵەبجە و دەورووبەری  دزراوە، دەست بەجێ لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستکرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەرێگەی مەفرەزەکانیانەوە توانرا  دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م. س.  ح) تەمەن 16ساڵ و (ی . ل . ن ) تەمەن 21 ساڵ، کە  دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان  بەتاوانەکەیاندا ناوە و  بەپێی مادەی446ـی یاسایی سزادانی عیراقی راگیراون.


PM:12:37:13/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو