سه‌رۆكی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل پێشكه‌ش به كۆلێژی سه‌ربازی زاخۆ و قه‌ڵاچوالان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل پێشكه‌ش به هه‌ردوو كۆلێژی سه‌ربازی زاخۆ و قه‌ڵاچوالان ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له درێژه‌ی ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كات، ئه‌مڕۆ 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 به ئاماده‌بوونی لیوا روكن ته‌یمور نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمێكدا، بیست ئوتۆمبێلی نیسان پیك ئاب و نیسان مینی پاس پێشكه‌ش به هه‌ردوو كۆلێژی سه‌ربازی زاخۆ و قه‌ڵاچوالان كران كه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان پێنج ئوتۆمبێلی نیسان پیك ئاب و پێنج ئۆتومبێلی مینی پاس".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو پێشخستن و سه‌رخستنی پرۆژه و كارنامه‌ی هه‌ردوو كۆلێژی سه‌ربازی و پشتیوانیكردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌م دوو كۆلێژه".
راشیگه‌یاندووه كه "له هه‌موو كات و ساتێك‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری به‌رچاوی هه‌ردوو كۆلێژی سه‌ربازییان كردووه".
PM:10:22:12/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت