پرۆژەی هەژماری من: زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆری ههرێمی كوردستان کارتەکانیان دراونەتەوە و بە ئاسانی دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن
وێستگەنیوز_
پرۆژەی هەژماری من ڕایگەیاند: سوودمەندانی پرۆژەکە دوای ئەوەی کارتە بانکییەکانیان وەردەگرنەوە، لە هەر شوێنک و هەر کاتێک بێت بە ئاسانی دەتوانن مووچەکانیان وەربرگن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، پرۆژەی هەژماری من، لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئێستا زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆری ههرێمی كوردستان کارتەکانیان دراونەتەوە و لە هەرشوێنێک و هەر کاتێک بێت بە ئاسوودەیی و ئاسانی دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
دەشڵێت: تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەدا تۆمار کراون، هەروەها 501 هەزار و 500 کەسیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی حەوتیان وەرگرتووه.
پرۆژەی هەژماری من ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیاتر لە 580 ئامێری پارەڕاکێشان (ATM)، لە 200 شوێنی جیاواز لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دانراون.
PM:06:11:12/10/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت