کەسی دووەمی رووداوەکەی گەڕەکی زانکۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
کەسی دووەمی رووداوەکەی گەڕەکی زانکۆ لە سلێمانی لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "کەسی دووەمی رووداوەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی زانکۆ لە سلێمانی کە سووتابوو ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تەرمی ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای تەواوکردنی رێکارەکان تەرمەکانیان رادەستی کەسوکارەکەیان دەکرێتەوە".
ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی یەکەمی 2025، لە کاتی کارکردن لە ئیزۆگامی ماڵێکدا لە گەڕەکی زانکۆی شاری سلێمانی، تانکییەکی نەوت تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
PM:07:36:10/10/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت