بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز_

سەرچاوەیەک لە سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکانی JCC رایگەیاند، لە گەڕەکی زانکۆی شاری سلێمانی، لە کاتی کارکردن لە ئیزۆگامی ماڵێکدا، تانکییەکی نەوت تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، بەهۆی ئەم رووداوەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە و وردەکارییەکانی چۆنییەتی ڕووداوەکە.


PM:01:53:10/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو