وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆشحاڵین به هه‌واڵی كۆتایهێنان به ئابڵوقه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن و خۆشحاڵن به هه‌واڵی كۆتایهێنان به ئابڵوقه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو پیاده‌كاری شاڕێی خه‌باتی دیموكراسی و ئاشتی، بێ‌وچان تێده‌كۆشێت بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ش".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌م میراته مێژووییه‌ی یه‌كێتی و هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و كردنه سه‌كۆی سلێمانی به مه‌یدانی به كرداریكردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون".
وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین و خۆشحاڵین به هه‌واڵی كۆتایهێنان به ئابڵوقه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی".
كاروان گه‌زنه‌یی راشیگه‌یاندووه كه "هه‌روه‌ها خۆشحاڵین كه راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له كاتێكدایه كه به فه‌رمی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌گۆڕدرێت به فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی توركیا بۆ سلێمانی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه".
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه كه "ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیادا دێت كه دڵنیاین یارمه‌تیده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانی زیاتر به هاریكاریی هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانماندا له سنووری سلێمانی ده‌بێت".
پێشتریش ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یدا رایگه‌یاند كه توركیا بڕیاریـدا گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، توركیا راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه.
یه‌كه‌مجار توركیا له 3ی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست، ئه‌وه‌ش به پاساوی "زیادبوونی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووره‌كه و زیادبوونی هه‌ژموونی ئه‌و پارته له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.
له ساڵی 2003دا به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی دانرا و له ساڵی 2005 به فه‌رمی كرایه‌وه.
AM:12:03:10/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت