كوردسات نیوز: به‌هه‌وڵی یەكێتی، توركیا قەدەغەی گەشتەئاسمانیەكانی بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی هەڵگرت
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی كوردسات نیوز كه یه‌كێكه له میدیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هه‌وڵی یەكێتی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، توركیا قەدەغەی گەشتەئاسمانیەكانی بۆ فرۆكەخانەی نێودەولەتی سلێمانی هەڵگرت.
كوردسات نیوز له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه كه "دوای هه‌وڵه چڕه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی توركیا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ولاته‌كه‌ی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ڵدوه‌شێنێته‌وه".
ئه‌و كه‌ناڵه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه كردووه كه "هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی توركیا بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دوای ئه‌وه دێت كه سلێمانی رۆڵێكی باڵای هه‌بوو له‌پرۆسه‌ی ئاشتی و لێكنزیككردنه‌وه‌ی توركیا‌و په‌كه‌كه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌و پرۆسه‌یه‌دا رۆلێكی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌بووه و توانیویه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییه بباته قۆناغێكی نوێوه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "سوپاس و پێزانینمان بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆماری توركیا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی توركیا بۆ سلێمانی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه".
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه كه "ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیادا دێت كه دڵنیاین یارمه‌تیده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانی زیاتر به هاریكاریی هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانماندا له سنووری سلێمانی ده‌بێت".
پێشتریش ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یدا رایگه‌یاند كه توركیا بڕیاریـدا گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، توركیا راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه.
یه‌كه‌مجار توركیا له 3ی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست، ئه‌وه‌ش به پاساوی "زیادبوونی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووره‌كه و زیادبوونی هه‌ژموونی ئه‌و پارته له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.
له ساڵی 2003دا به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی دانرا و له ساڵی 2005 به فه‌رمی كرایه‌وه.
PM:10:21:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت