ئاژانسی ئه‌نادۆڵ: توركیا بڕیاریـدا گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یدا رایگه‌یاند كه توركیا بڕیاریـدا گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، توركیا راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه.
یه‌كه‌مجار توركیا له 3ی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست، ئه‌وه‌ش به پاساوی "زیادبوونی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووره‌كه و زیادبوونی هه‌ژموونی ئه‌و پارته له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.
له ساڵی 2003دا به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی دانرا و له ساڵی 2005 به فه‌رمی كرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی رووداو بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داوای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئابڵوقه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له لایه‌ن توركیاوه هه‌ڵگیراوه.
بڕیاریشه به‌مزووانه توركیا ئاسمانی خۆی بۆ گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بكاته‌وه.
PM:08:32:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت