قوباد تاڵه‌بانی: چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له به‌غدا ته‌نها به یه‌كێتی كراوه و ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه كه ژیان و گوزه‌رانی باشیان بۆ دابین بكات، خزمه‌تگوزاریی باشتر و زیاتریان بۆ دابین بكات.
*حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت وه‌ك پێویست خزمه‌تی خه‌ڵك بكات ئه‌گه‌ر بێت‌و پێگه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێز نه‌بێت و نه‌توانین كێشه‌ی بودجه و مووچه و كێشه‌كانی دیكه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
*له كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی سێكته‌ری حكومه‌ت له هه‌ولێر جه‌ختم كرده‌وه كه ئه‌زموونی سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی سێ ساڵی رابردووی سه‌رۆك بافڵ سه‌لماندوویانه تا پێگه‌ی یه‌كێتی له به‌غدا به‌هێزتر بێت، پێگه‌ی هه‌رێم پارێزراوتر و به‌هێزتر بووه و دۆخی خه‌ڵكیش باشتر بووه.
*چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له به‌غدا ته‌نها به یه‌كێتی كراوه و ده‌كرێت.
PM:10:17:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت