نوێترین زانیاری له‌سه‌ر هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارد و ئه‌گه‌ری بارانبارین
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه بارسته هه‌وایه‌كی سارد رووده‌كاته هه‌رێم و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ری بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم هه‌یه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ی پێنجشه‌مه 9/10/2025 پله‌كانی گه‌رما به‌نزیكی وه‌ك ئه‌مڕۆ جێگیر ده‌بن و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی بارسته هه‌واكه، خێرایی بای باشوری رۆژئاوا له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌رۆ بۆ ئێواره زیادده‌كات به‌خێرای 10 تا زیاتر له 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئه‌گه‌ری خۆڵبارینێكی كه‌میش ده‌بێت له كاته‌كانی ئێواره و شه‌ودا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سنوری كه‌ركوك و گه‌رمیان".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "له دوو سبه‌ی هه‌ینیه‌وه 10/10/2025 بارسته هه‌وا سارده‌كه له‌ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه ده‌گاته ناوچه‌كانمان و پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 6 تا 8 پله نزمده‌بنه‌وه".
ده‌شڵێت: "كه‌شێكی فێنك ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیشدا كه‌شه‌كه سارد ده‌بێت به‌تایبه‌ت له شه‌واندا پێویست به به‌كارهێنانی ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و بارسته هه‌وا سارده و بوونی شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانیش له ناوچه‌كانی باكوری كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه 13/10/2025 بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌شێك له‌و حاڵه‌ته ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر بگرێته‌وه و بارانێكی كه‌م ببارێت".
ئه‌و شاره‌زایه پێشبینی كردووه كه له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا رێژه‌ی بارانه‌كه زیاتر ده‌بێت و پاشان كه‌شه‌كه سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه.
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه كه "به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراو له‌ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و بارسته هه‌وای سارده به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 27 بۆ 28 پله
سلێمانی 25 بۆ 26 پله
دهۆك 25 بۆ 26 پله
هه‌ڵه‌بجه 26 بۆ 27 پله
كه‌ركوك 28 بۆ 29 پله
ئیداره‌ی گه‌رمیان 29 بۆ 31 پله
ئیداره‌ی راپه‌رین 27 بۆ 28 پله
ئیداره‌ی سۆران 24 بۆ 26 پله
ئیداره‌ی زاخۆ 25 بۆ 26 پله
PM:09:28:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت