عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم: 120 ملیاره‌كه بنێرن بۆ به‌غدا تا مووچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9 بێت
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی دا له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی 8 و 9ی هه‌رێم.
* سودانی دوێنێ به وه‌زیره كورده‌كان و وه‌فدی هه‌رێمی كوردستانی وتووه مووچه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ناوێ و بڕیار دراوه.
*داهاتی ناوخۆی مانگی 8 بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی 8 بێت له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا و دوای 10 بۆ 15 رۆژی تر داهاتی ناوخۆی مانگی 9 بنێرن تا مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌ش بێت.
* مه‌عقوله 250 ملیۆن دۆلارتان بۆ بانگه‌شه خه‌رجكردبێ یان خه‌رجی بكه‌ن، نه‌توانن 120 ملیار دینار بنێرن.
*120 ملیار دینار بۆ پارتی و یه‌كێتی زۆر زۆر ئاسانه، به‌رپرستان هه‌یه ده 120 ملیار دیناری هه‌یه.
*تكایه 120 ملیاره‌كه بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا مووچه‌ی مانگی 8 و 9 بێت.
PM:08:38:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت