نێچیرڤان بارزانی: له هه‌رێم پێش 2003 هه‌مان دۆخی ئێستامان هه‌بوو
وێستگه‌نیوز-
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوایین پانێڵی دیداری مێری له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه:
*له هه‌رێم پێش 2003 هه‌مان دۆخی ئێستامان هه‌بوو و ئه‌مريكییه‌كان هاتن و ئێمه‌یان رازی كرد كه عێراقێكی نوێ دروست بێت كه ئه‌ساسه‌كه‌ی دیموكراتی و فیدراڵییه.
*وه‌كو كورد ئه‌وه‌ی پێوست بوو بۆ عێراقی نوێ هیچ قسوورمان نه‌كرد و هه‌موو كارێكمان كرد.
*ده‌ستووری عێراق ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان.
*تا ئێستا ده‌ستووری عێراق وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه.
*گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه كه‌س نازانێت سیستمی فیدراڵییه، یان مه‌ركه‌زی. له‌سه‌ره‌وه فیدراڵییه، له ناوه‌وه هه‌موو شتێكه به‌س فیدراڵی نییه.
*ئه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات ناوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزه.
*ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه ئه‌نجام.
*هۆكاری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بریتییه له جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور.
*پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه هۆكار ده‌بێت بۆ بوونی عێراقێكی خۆشگوزه‌ران.
*هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق زۆر گرنگه و ده‌مانباته قۆناغێكی نوێ كه قۆناغی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره.
*له هه‌رێم هه‌ڵبژاردنێكی زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌مان ئه‌نجام دا.
*پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ زۆری خایاندووه.
*په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی زۆر باشتره له جاران.
* له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دروست كردووه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه پۆسته‌كانه.
*پارتی هه‌ست به‌وه ده‌كات كه یه‌كێتی هاوبه‌شی بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌تی.
*دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور.
*دوای هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه داواده‌كات ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت.
*باوه‌ڕناكه‌م پێش هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی هه‌رێم پێكبێت.
*پرۆسه‌ی عێراق زۆرزۆر ئاڵۆز بووه. عێراق چی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دیكتاتۆری.
*له چه‌ند ساڵی رابردوودا دۆخی عێراق زۆر باشتر بووه و له‌هه‌موو شوێنه‌كانی عێراق ئێستا خزمه‌تگوزاری زۆر باشتره.
*له عێراق موئه‌سه‌سات نییه و ئه‌و میدیایه هه‌یه كه بێهیوایی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
*داواكاری خۆپیشانده‌رانی تشرین له عێراق ناڕه‌وا بوو.
*ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه له‌سه‌ر عێراق نه‌وه‌ی نوێ نییه، به‌ڵكو ئه‌و هێزانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا چه‌كیان پێیه.
*عێراق وڵاتێكی زۆر سه‌یره، به‌س بۆ ته‌ئیمنی مووچه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دیناری پێویسته.
*پێویستی حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌وڵی ریفۆرمی جددی بدات له دامه‌زراوه‌كانیدا.
*هێزی گه‌نجانی عێراق هێزێكی زۆر گه‌وره‌یه.
*ناكرێت وڵاتێك نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دیناری ته‌نها بۆ مووچه بووێت، زوو یان دره‌نگ ئه‌م وڵاته تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت.
*ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌نه‌وه عێراق به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت ببه‌ن و سیستمی بانكی عێراق رێك‌وپێك بكرێته‌وه.
*یاسای وه‌به‌رهێنانی عێراق یاسایه‌ك نییه هانی وه‌به‌رهێنه‌ران بدات بێنه وڵاته‌كه و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
*ئه‌م حكومه‌ته‌ی دێته‌پێش ده‌بێت كۆتایی به رابردوو بهێنێت و بزانێت ئێستا چی ده‌كات بۆ نه‌وه‌ی نوێ.
*ناتوانم بڵێم گه‌نده‌ڵی نییه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی شتێك نییه به شه‌و و رۆژێك چاره‌سه‌ری بكه‌یت، له هه‌رێم و عێراقیش هه‌وڵی زۆر هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
*كه بۆردوومانی هه‌رێمیان كرد به درۆن، له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و فڕۆكه‌خانه‌یان دا، عێراق چ قازانجێكی كرد.
*ئه‌وه‌ی له هه‌رێم كردیان گورزێك بوو بۆ عێراق و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر بوو له عێراقه‌وه.
*ئه‌وه‌ی روویدا بێهه‌یبه‌تكردنی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی عێراق بوو، دژی سه‌روه‌ری عێراق بوو.
*پرسی درۆن بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هێزێكی چه‌كدار دژی هه‌رێم به‌كاری ده‌هێنێت كه مووچه له حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرێت.
*پێویسته بێنه‌ژێر چه‌تری یاسا و فه‌رمانده‌یی سه‌رۆك وه‌زیران كه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه.
*ئێران دراوسێیه‌كی گرنگه وڵاتێكی مووهیمه و سنورێكی دوورودرێژمان هه‌یه و نامانه‌وێت ببینه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و له هه‌رێمه‌وه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتان دروست بێت.
*نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلار په‌یوه‌ندی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
*ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئێستا هه‌مانه له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره‌ی پێبده‌ین.
*توركیا له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری جددیه.
*داوای هه‌ر هاوكارییه‌ك له ئێمه كرابێت جێبه‌جێمان كردووه.
*ده‌بێت په‌كه‌كه هه‌ندێ هه‌نگاو بنێت بۆئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری.
*برایانمان ده‌بێت زۆر به‌جددیتر پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا وه‌ربگرن.
*ئه‌وه‌ی ئێستا له سوریا هه‌یه دواهه‌مین ده‌رفه‌ته.
*خه‌ڵكی سوریا شایسته‌ی ژیانێكی باشتره.
*پێمانوانییه سوریا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌ببرێت، سوریا ته‌نها پێكهاته‌یه‌ك نییه و چه‌ندین پێكهاته‌ی تێدایه وه‌ك كورد، مه‌سیحی، دروز....
*قسه‌ی ئێمه بۆ برایانی كوردمان له سوریا ئه‌وه‌یه به‌زووترین كات بچنه دیمه‌شق و خۆیان به خاوه‌ن ماڵ بزانن و نووسینگه له دیمه‌شق بكه‌نه‌وه و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ببن.
*به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه.
*په‌یوه‌ندی هه‌رێم و رۆژئاوا هه‌ندێك جار سارد و هه‌ندێك جار گه‌رمه به‌ڵام له پره‌نسیپه‌كه‌دا هیچ ناگۆڕێ.
*به‌ڵێ كێشه هه‌یه لەنيَوان هەرێم و رۆژئاوا‌و له ئه‌نجامدا رۆڵی ئێمه یارمه‌تیده‌ر بووه. ده‌بێت په‌كه‌كه واز له برایانی رۆژئاوا بێنێت و ناكرێت ته‌ده‌خول له به‌ڕێوه‌بردنی رۆژئاوا بكه‌ن.
*ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر فرسه‌ته بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
*پشتگیری له سیاسه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌ین بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی له غه‌ززه به‌رقه‌رار بێت.
*وه‌كو كورد و وه‌كو عێراقیش په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه كه شتێكی نوێ نییه، په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه.
*له قۆناغی زۆر ناخۆشدا ئه‌مریكا یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه، سوپاسیان ده‌كه‌ین.
*به‌بێ یارمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا نه‌مانده‌توانی داعش رابگرین.
*رۆڵی ئه‌مریكا یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م ئیداره‌یه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ وه‌كو فرسه‌ت سه‌یری ده‌كه‌ین نه‌ك وه‌كو هه‌ڕه‌شه یان ته‌حه‌دا.
دوای 2005 گرنگترین هه‌ڵبژاردن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه و قوڵایی ستراتیژی هه‌رێم له به‌غدایه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئاینده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه.
ده‌بێت تاكی كورد هه‌ست به به‌رپرسیارێتی خۆی بكات و ئه‌وه‌ی پێمان ده‌كرێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه بیكه‌ین.
ده‌بێت مۆدێلێك بدۆزینه‌وه چۆن هێزه كوردستانییه‌كان پێكه‌وه له به‌غدا كاربكه‌ن.
هیوادارین هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به‌باشی به‌ڕێوه‌بچن و عێراقیش بكه‌وێته قۆناغێكی نوێ و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌دامه‌زراوه‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه‌تی.
PM:04:58:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت