هه‌سه‌ده: حكومه‌تی سوریا به به‌رپرسیاری گرژیه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه ده‌زانین
وێستگه‌نیوز –
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند كه حكومه‌تی سوریا به به‌رپرسیاری گرژیه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه ده‌زانن، ده‌شڵێت: "ده‌نگۆی هێرشكردنه‌سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌ر به چه‌كدارانی حكومه‌تی دیمه‌شق له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه راست نییه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر گرژییه‌كانی حه‌له‌ب و گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌نگۆی درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه گوایه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌ر به چه‌كدارانی حكومه‌تی دیمه‌شقیان له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود له شاری حه‌له‌ب كردۆته ئامانج.
* دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م ده‌نگۆیانه راست نین. هێزه‌كانمان له‌دوای كشانه‌وه‌یانه‌وه به‌پێی رێككه‌وتنی 1ی نیسان له ناوچه‌كه‌دا بوونیان نییه.
*ئه‌وه‌ی له ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود رووده‌دات، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی دووباره‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شقه بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
* ئه‌م گرووپه چه‌كدارانه گه‌مارۆیه‌كی ئه‌منی و مرۆیی خنكێنه‌ریان سه‌پاندووه، هاوكاری و پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان بڕیوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانیشیان ڕفاندووه و ڕۆژانه له بازگه‌كان و ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كان به‌رده‌وامن له ئیستیفزازكردنی هاوڵاتیان. له‌م دواییانه‌دا به‌ربه‌ستی گڵیان له ده‌وری گه‌ڕه‌كه‌كان داناوه و گه‌مارۆیان سه‌پاندووه.
*حكومه‌تی سوریا تانك و چه‌قی قورس به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه ده‌بات.
*ئه‌و هێزانه گه‌ڕه‌كه‌كانیان گه‌مارۆ داوه و ناسه‌قامگیرییان درووستكردووه.
*گه‌ڕه‌كه‌كان به گولله هاوه‌ن و درۆن ده‌كه‌نه ئامانج و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی، سه‌ره‌ڕای زیانی زۆری ماددی.
*به‌رپرسیارێتی دۆخه‌كه راسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی حكومه‌تی سوریایه.
*داوا له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كان ده‌كه‌ین كه هه‌نگاوی به‌په‌له و خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌م گه‌مارۆ ناڕه‌وایانه و راگرتنی هێرش و ئیستفزازی رێكخراو له دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
AM:12:15:07/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت