روانگه‌ی سوری: تۆڕی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن له شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه راگیرا
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چه‌كی قورس، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه و تۆڕی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردنیش له‌و دوو گه‌ڕه‌كه راگیراوه.
روانگه‌ی سوری له زاری چالاكوانانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ی شاری حه‌له‌ب، هه‌ڵكشانی سه‌ربازیی مه‌ترسیدار رووی دا. هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند هێرشیان ئه‌نجام دا و ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌یان كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پێكدادانی توندی نێوان هێزه هێرشبه‌ره‌كان و گروپه ناوخۆییه‌كان".
ئه‌و رێكخراوه ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی سوریاوه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژی به‌كارهێنراوه كه پێده‌چێت بۆ به‌ئامانجگرتنی چه‌ند شوێنێك له قوڵایی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود به‌كارهێنرابن و زیانی ماددی به‌رچاوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ڕاپۆرتی قوربانیانیش بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و شوێنانه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه".
به وته‌ی چالاكوانانی روانگه‌ی سوری، تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود به ته‌واوی راگیراون، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردوومان و پێكدادانه‌كان، ناوچه‌كه زیاتر دابڕاوه و په‌یوه‌ندییه‌كانیش قورس‌تر بوون.
ئه‌م هه‌ڵكشانه ڕۆژێك دوای ناڕه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌كانی دانیشتوانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه دێت كه به‌هۆی داخستنی ده‌روازه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و بووه‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود له شاری حه‌له‌ب په‌ره‌ی سه‌ند و تێكهه‌ڵچوونێكی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕه‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی سوریا روویدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، كارمه‌ندانی ئاسایشی گشتی بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌نگه‌نه‌فه‌سبوون و برینداربوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی تۆماركراوه.
PM:11:55:06/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت