حكومه‌تی سوریا تانك و چه‌كی قورس ره‌وانه‌ی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی سوریا تانك و چه‌كی قورس ره‌وانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسودی شاری حه‌ڵه‌ب كه دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، حكومه‌تی سوریا به‌مشه‌وه تانك و چه‌كی قورسی ره‌وانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسودی شاری حه‌ڵه‌ب كردووه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كان له چوارچێوه‌ی پلانی بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپا له چه‌ند قۆڵێكدایه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ده‌ڵێت: "پابه‌ندین به رێككه‌وتنی 10ی ئادار له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و نیازی هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازیمان له دژی نییه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مشه‌و دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسودی شاری حه‌ڵه‌ب كه كوردن دژی گەمارۆی سەپێنراو و داخستنی دەروازەکانی گەڕەکەکانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی سوریاوه هێرشیان كرایه‌سه‌ر و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌ندین كه‌س توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
PM:11:13:06/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت