قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌نووسسازه
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه كه "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌نووسسازه".
قوباد تاڵه‌بانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "گرنگترین پرسیاری هه‌ر ده‌نگده‌رێك ده‌بێت ئه‌وه‌بێت كام لایه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كێتی له به‌غدا به‌هێز و كاریگه‌ره كه بتوانێت شه‌ڕی دابینكردنی مافه ده‌ستورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات. هه‌روه‌ها به درێژایی ساڵانی رابردوو كام لایه‌ن جگه له یه‌كێتی توانیوویه‌تی به تایبه‌ت له كاتی كێشه و قه‌یرانه‌كاندا، گرێكوێره‌كان بكاته‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بكات؟".
ده‌شڵێت: "هه‌ربۆیه داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، به‌غدا به یه‌كێتیی بسپێرن".
راشیگه‌یاندووه كه "له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كادرانی یه‌كێتی له بازنه‌ی یه‌كی شۆڕش و بازنه‌ی دووی برایه‌تی كۆبوومه‌وه. داوام لێ‌كردن هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و بۆ دانیشتوانی هه‌ولێری پایته‌ختی روون بكه‌نه‌وه كه بۆچی ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ به لیستی 222ی یه‌كێتی بده‌ن".
PM:09:38:06/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت